بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور لەگەڵ پەیمانگەی ئیفپۆ کۆبووەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
- گفتوگۆ کرا لەبارەی هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکە و پەیمانگەی ئیفپۆ
- ئیفپۆ ئامادەیە سێیەم کۆنفڕانسی شوێنەواری لە کوردستان ڕێکبخات
- تاقیگەی شوێنەواری لە هەولێر دامەزراوە کە دەگمەنترینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە پێشهاتێکی نوێی شوێنەوارییدا، ئاوارە کوێخا عەلی، بەرێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. سیمۆن برێلۆ، سەرۆکی پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک ناسراو بە ئیفپۆ کۆبوویەوە.
ئێستا لە هەولێر تاقیگەیەکی شوێنەواری هەیە بۆ گۆزەکاری و لەلایەن ئیفپۆ دامەزراوە، دەگمەنترین تاقیگەی گۆزەکارییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپوور

لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا، پەیمانگەی ئیفپۆ ئامادەیی خۆی دەربڕی، بۆ ڕێکخستنی سێیەم کۆنفرانسی شوێنەواریی لە کوردستان کە گرنگە بۆ:
- ناساندنی شوێنەوارە کۆنەکان
- دۆۆزینەوەی ڕێگەچارەی چارەسەر
- ئاڵوگۆڕی زانیاریی زانستی
- پێشکەشکردنی توێژینەوە
- گفتوگۆی مێژوویی
- دانانی پلان بۆ کاری مەیدانی
پەیمانگەی ئیفپۆ:
- ساڵی 2002 دامەزراوە
- تایبەتە بە زانستە مرۆییەکان و گرنگی بە شوێنەوار، مێژوو و زمان دەدات
- کارەکانی تایبەتن بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا