ئامەدسپۆڕ دەست بە ڕکابەرییەکانی دەکات
پوختەی هەواڵ:
- ئامەدی باکووری کوردستان خۆی بۆ خولی نایابی تورکیا ئامادە کردووە
- یەکەمجارە ئامەدسپۆڕ سەربکەوێت بۆ خولی نایابی تورکیا
- ئەمساڵ میوانداریی یانە گەورەکانی تورکیا دەکات
- بە بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش دەتوانێت بەشداربێت لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان
ئامادەکاریی و جۆش و خرۆشی خەڵک
خەڵکەکەی بە جۆش و خرۆش و هەڵپەڕکێوە، پێشوازی لە دەستپێکردنی خولەکە دەکەن
یانەی ئامەدسپۆر، لە یەکەم یاریدا پێشوازی لە ئەرزڕۆمسپۆری باکووری کوردستان دەکات.
هەزاران کەس لە شارەکانی دیکەوە ڕوویان لە ئامەد کردووە، بۆ ئەوەی پشتیوانی لە یانەکەی کوردستان بکەن، ئەوەش هێندەی دیکە کەرتی گەشتیاریی شارەکەی بووژاندووەتەوە.
شۆفێرانی تەکسی قازانج دەکەن، خاوەن دووکان و ڕیستۆرانتەکان قازانج دەکەن، ئەوەش وا دەکات کەرتی گەشتیاری جارێکی دیکە ببووژێتەوە.
وەیسی ئاکتاش، سەرۆکی یەکێتیی گەشتوگوزار و خاوەن هوتێلەکانی میزۆپۆتامیا
قازانجی دارایی
شارە دێرینەکەی کوردستان، بە سرووشتە ڕەنگین و کولتوورە میواندۆستییەکەیەوە، ئامادەیە بۆ پشوازیکردن لە میوانەکانی، کە بە درێژایی 34 هەفتەی خولەکە ڕوو لە شارەکە دەکەن.
بێگومان ئەم دۆخە ڕۆڵێکی گەورەی لە پێشخستنی گەشتیاریدا دەبێت و وا دەکات ئەو کەسانە ڕوو لە شارەکە بکەن کە دەیانەوێت بیبینن، ئەوەش وا دەکات کاسبکار و خەڵکی شارەکە قازانج بکەن.
سەردار باتورای، ئەندامی یەکێتیی گەشتیاریی تورکیا
دوکانداران بە تامی جگەری بەناوبانگی شارەکە و شیرینییە تایبەتەکەیانەوە، هەزاران گەشتیار و هاندەر ، پەلکێشی شەقام و بازاڕی شارەکە دەکەن.
یاریگای دیاربەکر لە چاوەڕوانی یانە گەورەکانی تورکیا و ئەو یاریزانە بەناوبانگانەدایە ئەمساڵ بە دەیان ملیۆن دۆلار ڕوویان لە خولی تورکیا کردووە.
ئامەدسپۆر کە یەکەم جارە لە مێژوودا لە خولی نایابی تورکی یاری بکات، ئامانجی ئەوەیە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.
خولەکە تاکە ڕێگەی بەردەم یانە کوردییەکەیە بۆ ئەوەی خەونی گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی ئەورووپی بەدیبێنێت.
3 کاتژمێر پێش ئێستا