خولی ڕاهێنانی تۆپی پێی لە کەلار بەڕێوەچوو
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی جێگر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، چالاکییەکانی خولی ڕاهێنانی تۆپی پێی ئاستی (C) لە شاری کەلار بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی گەرمیان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا 38 ڕاهێنەر لە کەلار و دەوروبەری بەشدارییان کرد.

لە ماوەی ئەم شەش ڕۆژەدا، بەشداربووان بە شێوازێکی چڕ و زانستیانە ئاشنای نوێترین تەکنیك، تاکتیک و شێوازە سەردەمییەکانی ڕاهێنەرایەتی بوون، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانا کرداری و خزمەتکردنی زیاتری وەرزشی ناوچەکە.
لە مەراسیمی کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداریپێکردن بەسەر سەرجەم ڕاهێنەرە بەشداربووەکاندا دابەشکرا.


هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا