دوێتێک لەگەڵ قادر دیلان

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • دوێتەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە
  • چیا محەممەد و قادر دیلان گۆرانیی فریشتە دەڵێنەوە
  • کلیپەکە بەرەوپێشچوونی ژیریی دەستکرد پیشاندەدات

چیا محەممەد، گۆرانیبێژی لاوی کورد، بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، دوێتێکی گۆرانیی لەگەڵ قادر دیلان بڵاوکردەوە.


ئێستا، بە تێکەڵ کردنی دەنگ بە موزیک و ڕەنگ بە تەکنەلۆجیای زیرەکی دەست کرد، ئەم ئاوازە نەمرەمان دووبارە هێناوەتەوە ژیان — نەک تەنها بۆ گوێگرتنەوە، بەڵکو بۆ ئەوەی دیسان بمانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ساتانەی کە بەخۆیانەوە  گرێیداوین.

چیا محەممەد

قادر دیلان:

  • ‌24ی ئازاری 1930، له‌گه‌ڕه‌كى گۆیژه‌ى شارى سلێمانى لەدایکبووە
  • موزسیان و گۆرانیبێژێکی گەورەی کوردە
  • بە هەرزەکاری فێری ژەنینی شمشاڵ بووە و پاشان ئامێری کلارینێتی هەڵبژاردووە
  • لە بواری موزیکدا وتار و بەرهەمی نووسیوە
  • یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تیپی موزیکی مەولەوی
  • 18ی ئازاری 1999 کۆچی دوایی کردووە

کلیپەکە ببینە

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا