بەهای لیڤەرپووڵ گەیشتە 5.5 ملیار پاوەند

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • لیڤەرپووڵ بەشێکی پشکەکانی فرۆشت
  • جێف بەیزۆز یەکێکە لە کڕیارەکان
  • بەهای یانەکە گەیشتە 5.5 ملیار پاوەند
  • ئێستا لیڤەرپووڵ یەکێکە لە پڕ بەهاترین یانەکانی جیهان

دیاردەیەکی دیاریی تۆپی پێ

بازرگانیکردن و فرۆستنی بەشێکی پشکی یانەکان بە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکان بووەتە دیادردەیەکی دیار لە تۆپی پێ، لەگەڵ پێشکەوتنی تۆپی پێ، ناچار یانەکان پەنایان بردووەتە بەر بەهێزکردنی لایەنی داراییان، بەمەش فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکان ئاسانترین ڕێگا نییە، بەڵام کاریگەرترین ڕێگایە.
سکای سپۆرت دەڵێت، ئەمجارە بەشێک لە پشکەکانی یانەی لیڤەرپووڵ بە وەبەرهێنەر و بازرگاکان و کۆمپانیاکان فرۆشران، وەکو جێف بەیزۆزی خاوەنی ئەمەزۆن، کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، گروپێک و کۆمەڵێک بازرگانی گەورەی تر پشکەکانی لیڤەرپووڵ دەکڕنەوە.
کە ئەوکات بەهای یانەکە ئەگاتە بۆ 5.5 ملیار پاوەند و دەبێتە یەکێک لە پڕ بەهاترین یانەکانی جیهان.
فراوانکردنی یاریگای ئانفێڵد و بەریوەچوونی ئیڤێنت و کۆنسێرتی گەورە تیایدا، هەروەها فرۆشتنی درێس و بەشێک لە پشکەکان و سپۆنسەری بڕاند و کۆمپانیا بەناوبانگەکان، لیڤەرپووڵ دەوڵەمەنتر دەکات و دەکاتبە یەکێک لە گەورەترین یانەکانی ئەورووپا و جیهان.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا