ئەم بەکتریا بڵاوە هۆکارێکی لەبارچوونی منداڵە
گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەکتریای لیستیریا چییە؟
- بەکتریای لیستیریا لەڕێگەی خۆراک و ئاوی پیسەوە تووشی مرۆڤ دەبێت
- لیستیریا لەو خۆراکانەوە دەگوازرێنەوە کە ساردن و کوڵانیان ناوێت، وەکو سەوزە، شیر و پەنیر
- بەکتریاکە لە ساردکەرەوەشدا دەتوانێت بژی
- بەکتریاکە دەبێتەهۆی سکچوون، ڕشانەوە، لەرز و تا
- ئەگەر خانمانی دووگیان تووشی ببن، دەبێتەهۆی لەرز و تای بەهێز، هەوکردنی مێشک و تەنانەت لەبارچوونی کۆرپەش
- زانیاریی زیاتر:
- گرنگە خانمانی دووگیان خۆیان لەو سەوزە، زەڵاتە و شیرەمەنییانە بە دوور بگرن کە سەرچاوەکانیان پیس و نادیارن.
- ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە زیاتر دووچاری ماکەکانی نەخۆشییەکە دەبنەوە
- ئەم بەکتریایە لە هەرێمی کوردستانیش هەیە و باوە
د. زانیار ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان

گران جاف
1 کاتژمێر پێش ئێستا