شکور خەیات لە مەقامبێژە گەورەکانی کوردە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • لە مەقامبێژە گەورەکانی کوردە
  • پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو ناوبانگی هەبووە
  • شارەزایی لە زۆرترین مەقامدا هەبووە
  • 18ی ئابی 2023 لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە

شکور خەیات، ساڵی 1940 لە گوندی قەڵخانلوی ناوچەی داوێ لە گەرمیان لەدایکبووە، بەهۆی پیشەکەیەوە بە شکور خەیات ناسراوە، تاوەکو 12 ساڵی لە گوندەکەی ژیاوە، پاشان ماڵیان بۆ گەڕەكی شۆریجەی كەركووک گواستراوەتەوە.


لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە، دەستی داوەتە گۆرانی وتن، ساڵی 1969 بۆ یەکەمجار بە وتنەوەی گۆرانییەکانی "یار غەزاڵ" و "سەوزە سەوزە"ی سەید عەلی ئەسغەر كوردستانی ناوبانگی پەیداکردووە و لەگەڵ نەیژەن ئەحمەد داودە، گۆرانی و مەقامی تۆمارکردووە.


هەر زوو شارەزاییەکی زۆری لە مەقام پەیداکردووە، لەوانە مەقامی ئەڵاوەیسی، قەتار، ئای ئای، سێگا، چوارگا، نەهاوەند، عەجەم، حیجاز و سەبا و چەند جۆرێکی دیکە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، بووە بە خاوەنی زیاتر لە سەد بەرهەم.


شکور خەیات ڕێکەوتی 18ی ئابی 2023، لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا