لەبارەی پەروەردەی هونەر لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا
د. کۆسار ڕەشید، لێکۆڵەری بواری هونەر، جەخت لە توانا و بیرکردنەوەی هونەرییانەی مامۆستا و هونەرمەندان دەکاتەوە لە سەردەمی بەرەوپێشچوونی ژیریی دەستکرددا.
د. کۆسار ڕەشید پێی وایە:
- گەورەترین مەترسیی کایەی پەروەردەی هونەری، گۆڕانی پڕۆسەکەیە بۆ ئامێر-بوون و ساردوسڕیی دوور لە هەستی مرۆیی
- مامۆستای پەروەردەی هونەر، گوێزەرەوەی تەکنیک نییە، پارێزەری سەرەکیی ڕۆحی مرۆییە لە هونەردا
- لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا، ڕۆڵی مامۆستا لە گواستنەوەی زانیارییەوە دەگۆڕێت بۆ شیکردنەوەی دەروونی و پاڵپشتیی سۆزداری

گەر خوێندکارێک بە ژیریی دەستکرد وێنەی کێشا، چی بکرێت؟
"لە بواری شێوەکاریدا، کاتێک خوێندکارێک وێنەیەک بە AI دروست دەکات، مامۆستا لە ڕێگەی نیشانەناسیی بینراوەوە دەست دەکات بە خوێندنەوەی ناخی خوێندکارەکە و ئاڕاستەکردنی بەرەو ڕەسەنایەتی."

ئامڕازە دیجیتاڵییەکان دەتوانن فۆڕمی خێرا بدەن بە دەستەوە، بەڵام ناتوانن بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دروست بکەن.
د. کۆسار ڕەشید
مامۆستای هونەر دەبێتە ڕێنیشاندەری فیکری:
- مامۆستا، پۆلی هونەر (شانۆ بێت یان شێوەکاری یان موزیک) دەیگۆڕێت بۆ کەشێک کە تێیدا "دەقئاوێزان"ی ڕوودەدات بۆ نموونە، داوا لە خوێندکاران دەکات کە تێکستێکی شیعری یان مێژوویی کوردی وەربگرن و لە ڕێگەی تێکەڵکردنی شێوازە جیهانیەکان و بەکارهێنانی AI، شوناسێکی نوێی پێببەخشن
- مامۆستا خوێندکارانی فێر دەکات کە تەکنەلۆژیا ئامرازە نەک ئامانج، هونەری ڕەسەنیش ئەو هونەرەیە کە چەمکێکی قووڵی لەپشتەوە بێت
لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا، پێگەی مامۆستای هونەر نەک هەر لاواز نەبووە، بەڵکو گەیشتووەتە لوتکەی گرنگی خۆی، ژیریی دەستکرد دەتوانێت ببێتە لێهاتووترین خزمەتکار لە پۆلەکانی وانەی هونەردا، بەڵام مامۆستا هەر بە پادشای ئەو کەشە دەمێنێتەوە
د. کۆسار ڕەشید

1 کاتژمێر پێش ئێستا