وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى مانگى تەمووزى ڕاگەیاند
پووختەی هەواڵەکە:
- ڕۆژی سێشەممە 18ـی ئاب دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
- ڕۆژی 20ـی ئاب کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دێت
وەزارەتى دارایی و ئابووریی هەرێمى کوردستان، لیستى دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمووزى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى وەزارەتەکە، ڕۆژی سێشەممە 18ـى ئاب دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و ڕۆژى پێنجشەممە 20ـى ئابى 2026 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەى مانگى تەمووز دێت.
ڕۆژى سێشەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خوێندنی باڵا و تەندروستی دابەش دەکرێت.
ئەو شوێنانەی ڕۆژی چوارشەممە مووچە وەردەگرن
- 14 وەزارەت و دەیان دەستە مووچە مانگی تەمووز وەردەگرن
- دابەشکردنی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان
ڕۆژى چوارشەممە، 19ـى ئاب دەستەى ژینگە، دەستەى دەستپاکى، دەستەى مین، دەستەى وەبەرهێنان، مافى مرۆڤ، خاوەن پێداویستى تایبەت، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن دابەش دەکرێت.
هەروەها وەزارەتەکانى، ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ناوخۆ، داد، ئەنجوومەنی دادوەریی، داراییى و ئابوورى، پلاندانان، سامانە سروشتییەکان، بازرگانى و پیشەسازى، گواستنەوەو گەیاندن، کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى، شارەوانى گەشتوگوزار، کارەبا، رۆشنبیرى و لاوان، ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو دابەش دەکرێت.
هاوکات، لە ڕۆژى چوارشەممە فەرماندەیی زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن و سەرۆکایەتى پەرلەمان، سەرۆکایەتى، ئەنجوومەنى وەزیران، سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، دیوانى چاودێرى دارایی دابەش دەکرێت.
ئەو شوێنانەی ڕۆژی پێنجشەممە مووچە وەردەگرن
بۆ ڕۆژى پێنجشەممە 20ـى ئاب، پێشمەرگە دیوان و لیواکان، ئەنجوومەنى ئاسایش و دەزگاى ئاسایش، بەرێوەبەرایەتیى پۆلیسى دامو دەزگا نەوتییەکان، فەرمادنەیی دەڤەرى یەک و دوو.
هاتنی تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز
ئەوەش دواى ئەوەدێت ئەمڕۆ، وەزارەتى دارایی عێراق، بڕى 830 ملیار و 872 ملیۆن دینارى وەک مووچەى مانگى تەمووز بۆ هەرێمى کوردستان نارد و 120 ملیار دیناریشى لە بەرامبەر نەناردنى داهاتى نانەوتى بڕى.
هەروەها وەزارەتى دارایی عێراق، بڕی سێ ملیار و 326 ملیۆن و 931 ملیۆن دینارى دیکەى لە تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.هاتنی
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
تەمویلی مووچەی مانگی 7 گەیشتە هەولێر و دابەشکردنی دەستپێدەکات
59 خولەک پێش ئێستا