پێشانگەی ڕەنگەکانی دەزگای هواجس کرایەوە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • نۆیەمین پێشانگەی دەزگای هواجسە
  • لە هۆڵی ئەمنەسوورەکە کراوەتەوە
  • بە ناونیشانی ڕەنگەکان لە سلێمانی کۆماندەکاتەوە کراوەتەوە
  • ئەنوەر قەرەداغی و موحسین ئەدیب پێشانگەکەیان کردەوە

لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی شارەکە، نوێترین پێشانگەی ڕەنگەکانی دەزگای هواجس کرایەوە.

فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی

لەم پێشانگەیەدا دەیان کاری هونەریی هونەرمەندە عێراقییەکان نمایشکراون، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، گوزارشت لە هونەری سوریاڵی، ڕیاڵیستی و پۆرترەیت و ژیانی ڕۆژانەی تاکی عێراقی دەکەن.

فۆتۆ: عەباس زەهاوی

دامەزراوەی هواجس بۆ کولتوور و هونەر:

  • لە شارە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان زنجیرە پێشانگە ڕێکدەخات
  • گرنگی بە شێوەکاری و هونەری هاوچەرخ دەدات
  • پاڵپشتی لە هونەرمەندە گەنج و بەئەزموونەکان دەکات بۆ پیشاندانی کارەکانیان
فۆتۆ: عەباس زەهاوی
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا