شڤیۆنتێک و ڕیباکینا سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16ی سێنسیناتی
- ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵەندی و ئێلینا ڕیباکینای کازاخستانی گەیشتنە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیی سێنسیناتی بۆ تێنسی سەرزەوی.
- شڤیۆنتێک دوای دۆڕانی کۆمەڵەی یەکەم، گەڕایەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە ماریا ساکاریی یۆنانی بردەوە.
- ڕیباکینا بە بەهێزی و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لە ماگدالێنا فڕێخی پۆڵەندی بردەوە.
- لە قۆناغی داهاتوودا، شڤیۆنتێک ڕووبەڕووی دیان پاریی فەرەنسی دەبێتەوە.
ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵەندی و ئۆلینا ڕیباکینای کازاخستانی توانییان لە دوو یاریی قورسی گەڕی سێیەمدا، سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیی تێنسی سێنسیناتی مسۆگەر بکەن.
شڤیۆنتێک بەسەر ماریا ساکاریی یۆنانیدا سەرکەوت بە ئەنجامی 4-6، 6-1، 6-1 لە یارییەکی پڕ لە کێبڕکێدا کە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.
شڤیۆنتێک یارییەکەی بە ئاستێکی لاواز دەست پێ کرد، دەرفەتی بە ساکاری دا کۆمەڵەی یەکەم لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بەڵام شڤیۆنتیکی پاڵەوان کە لە ڕووی ئەزموون و هێزەوە باڵادەستی هەبوو، گەڕایەوە نێو کەشوهەوای یارییەکە و تەنیا دوو سێرڤی لە 14 سێرڤی کۆتاییدا لەدەست دا.
دوای ئەم سەرکەوتنە، شڤیۆنتێک لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی دیان پاریی فەرەنسی دەبێتەوە.
ڕیباکینا بە (تای برێک) سەرکەوت
ئۆلینا ڕیباکیناش یەکێکی دیکە لە کێبڕکێکەرەکان بۆ قۆناغی 16ی سێنسیناتی، پێویستی بە هەوڵێکی زۆر بوو بۆ تێپەڕاندنی ماگدالێنا فڕێخی پۆڵەندی بە ئەنجامی 6-4، 7-6.
ڕیباکینا لە دەستپێکی کۆمەڵەی یەکەمدا سەرەتا دواکەوت و دواتر ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندیی خۆی هەڵگەڕاندەوە، هەروەها لە کۆمەڵەی دووەمدا دووچاری ئاستەنگی بووەوە دوای لەدەستدانی سێ دەرفەت کە تێیاندا دەیتوانی یارییەکە لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا لە ڕێگەی گێمی یەکلاکەرەوەوە (تای بڕێک) یارییەکەی بردەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا