عەلی جاسم بووە یاریزانی زاخۆ

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • گرێبەستەکەى بۆ ماوەى دوو وەرزە
  • دەبێتە بەبەهاترین یاریزان لە مێژووى خولى ئەستێرەکان

عەلی جاسم، یاریزانی دیارى هەڵبژاردەى عێراق، بە فەرمی ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی زاخۆ واژۆ کرد و لە وەرزی نوێدا درێسى ئەم یانەیە دەپۆشێت.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی یانەی زاخۆ بۆ بەهێزکردنی ڕیزی تیمەکە و ئامادەبوون بۆ بەشدارییەکانی وەرزی نوێ.

یاریزانەکەى پێشووى یانەکانى نەجمەى سعودى و کۆمۆى ئیتاڵى و یانەى قوەجەوییە و کارەبا بۆ ماوەى دوو وەرز درێسى یانە کوردستانیەکەى خولى ئەستێرەکانى عێراق دەپۆشێت.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا