تۆمارە جیهانییەکان بۆ خێراترین لێدانی Flight of the Bumblebee
موزیکی بەناوبانگی "Flight of the Bumblebee" کە ساڵی 1900 لەلایەن نیکۆلای ڕیمسکی کۆرساکۆڤ موزیکدانەری گەورەی ڕووسی دانراوە، خاوەنی یەکێک لە خێراترین ریتمەکانە لە جیهانی موزیکدا.
بە شێوەیەکی گشتی، ئەم پارچە موزیکە لەلایەن هونەرمەندان و ژەنیارانەوە بۆ ڕکابەری و کێبڕکێ بەکاردەهێنرێت؛ هەمووان هەوڵ دەدەن بە باشترین شێوە و لە کەمترین کاتدا تەواوی پارچەکە بژەنن.
ئەو ژەنیارانەی لە ڕابردوودا هەڵگری تۆماری جیهانیی بوون بۆ خێراترین لێدانی ئەم موزیکە:
- دەیڤد گارێت، ساڵی 2008 تەواوی پارچەکەی لە خولەکێک و 5.26 چرکەدا ژەنی

- ئۆلیڤەر لویس، ساڵی 2010 توانی تۆمارەکە بشکێنێت و لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، بە خولەکێک و 3.356 چرکە تەواوی پارچەکەی ژەنی

- هەر لە ساڵی 2010، ژەنیار بێن لی، توانی پاش ماوەیەکی کەم لە تۆمارەکەی ئۆلیڤەر لویس، ژمارەکە بکات بە ناوی خۆیەوە و لەماوەی 58.515 چرکەدا و بە ڤیۆلینی کارەبایی پارچەکە بژەنێت

گوێ لە پارچەکە بگرە بە ژەنینی دڵشاد سەعید ژەنیاری ناسراوی کورد
1 کاتژمێر پێش ئێستا