کۆمیسیۆن جارێکى دیکە وادەى کۆنگرەى بزووتنەوەى گۆڕانى دیارییکرد
پووختەی هەواڵەکە:
- کۆمیسیۆن: کۆنگرەکە کۆنگرەى نائاسایی دەبێت و لە پێنجى ئەیلول لە کوردسات ئەنجام دەدرێت.
- لارینەبوونی بەشداریکردنی دانا ئەحمەد مەجید لە کۆنگرەکەدا نیشانداوە.
- کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان لیژنەیەکى ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتیکردنى کۆنگرەى حیزبەکە.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق داواکاریی بزووتنەوەى گۆڕانى بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەى نائاسایی لە بارەگاى حیزبەکە لە گەڕەکى کوردسات لە پێنجى ئەیلول پەسەندکرد و لارینەبوونى لە بەشداریکردنى دانا ئەحمەد مەجید لە کۆنگرەکە نیشاندا.
لەنوسراوێکى فەرمانگەى کاروبارى حیزبەکان و قەوارە سیاسییەکان هاتووە، کۆمیسیۆن ڕەزامەندە بە پەسەندکردنى داواکاریی بزووتنەوەى گۆڕان بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى نا ئاسایی لە بارەگاى بزووتنەوەى گۆڕان لە پێنجى ئەیلول لە پارێزگاى سلێمانى لە بارەگاى حیزبەکە.
زیادکردنی دانا ئەحمەد مەجید بۆ ئەندامیەتی جڤاتی گشتی
کۆمیسیۆن ڕەزامەندى نیشانداوە بە زیادکردنى دانا ئەحمەد مەجید بە ئەندامیەتى جڤاتى گشتیی حیزبەکە لەپاش دەنگدانى ئەندامانى جڤات لە کۆنگرە نا ئاساییەکە.
کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان لیژنەیەکى ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتیکردنى کۆنگرەى حیزبەکە.
کۆنگرەی گۆڕان لە کەرکووک
بزووتنەوەى گۆڕان لە شوباتى ئەمساڵ کۆنگرەى حیزبەکەى لە کەرکووک بەست، بەڵام دواتر بەشێکیان کە ناڕازى بوون تانەیان لە ئەنجامەکانى دا بەهۆى ئەوەى دانا ئەحمەد مەجید ئەندامى کۆنگرەنەبووە و کراوەتە ڕێکخەرى گشتیی دواتر لە مانگى نیسان کۆمیسیۆن بڕیارەکەى پەیوەست بە پەسەندکردنى ڕێکخەرى گشتى هەڵوەشاندەوە و بڕیارە گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى ڕێکخەر بەشێوەیەکى یاسایی جارێکى دیکە کۆنگرە ئەنجام بدات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بزووتنەوەی گۆڕان: سەرکەوتنی کۆنفرانسەکەمان سەرکەوتنی حکومەتی خۆجێی کەرکووکە
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان: هەموو هۆکارەکان بۆ ئەوەن بزووتنەوەی گۆڕان لەناوببرێت
ڕۆڤان سەروەت: دانا ئەحمەد مەجید کاندیدی ئێمەیە بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
3 کاتژمێر پێش ئێستا