نامۆ فازیڵ دۆڕا
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، یاریزانى دیارى کورد لە هونەرە بەرگرییەکان، نامۆ فازیڵ لە لە زنجیرە ڕکابەرییەکانی دانا وایت بەرامبەر کایک بریتۆی بەڕازیلی دۆڕا و شەڕەکەی نەبردەوە

نامۆ فازڵ یاریزانى کورد لە پاڵەوانییەتیەکەدا کە ماوەیەکى زۆر ئامادەسازى بۆ کردبوو، لە ڕاوندى سێییەمى یارییەکە دووچارى شکست هات و بە لێدانێکى کوشندە یارییەکەى دۆڕاند.

یارییەکە لە وڵاتى ئەمریکا بەڕێوەچوو، بە بردنەوەى نامۆ لەو یارییەدا ڕاستەوخۆ سەردەکەوت بۆ قۆناغى یارییەکانى UFC بەڵام دۆڕان ڕێگر بوو لە بەدیهێنانى ئەو خەونەى ئەو یاریزانە کوردە لەم قۆناغەدا.
هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا