بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی گۆرانی مەترسیی ڕووداوی هاتوچۆ زیاددەکات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ئەلبوومەکانی تەیلەر سویفت و هاری ستایلس ڕووداوی هاتوچۆیان زیادکردووە
  • ئەو ڕۆژانەی ئەلبوومی بەناوبانگ بڵاودەکرێنەوە ڕووداوەکان زیاتر دەبن
  • هۆکاری ڕووداوەکان کەمبوونەوەی سەرنجە لەسەر لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و گوێگرتنە لە گۆرانی

دەستەیەک لە توێژەرانی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا، توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە و قوربانییەکان سەرجەمیان هاوڵاتیی ئەمریکین.


بەگوێرەی ئامارەکانی توێژینەوەکە:

  • 18 کەس و زیاتر ژیانیان لە ڕۆژانی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکان لەدەستدەدەن
  • ڕۆژانە 100 بۆ 120 کەس لە ئەمریکا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانلەدەستدەدەن

توێژەران داوا دەکەن:

  • پێوەری هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە ڕەچاو بکرێت لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکاندا
  • شۆفێران پێش ئەوەی دەست بە لێخوڕین بکەن موزیک و ئەلبوومەکانیان ئامادە بکەن
  • لەکاتی لێخوڕیندا دەستکاری مۆبایل و گۆڕینی گۆرانی نەکرێت
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا