ئەستۆن ڤێلا گۆڵپارێزەکەی ژاپۆنی گواستەوە

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی، بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە گرێبەستیان لەگەڵ زیۆن سوزۆکی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ژاپۆن و یانەی پارمای ئیتاڵی ئەنجامداوە و ئەم وەرزە دەبێتە گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەیان.

یانە ئینگلیزییەکە بە ڕاهێنەرایەتی ئونای ئیمری، ئەم وەرزە بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکەن و دەیانەوێت بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەون، لەبەرئەوە گرێبەستیان لەگەڵ ئەو گۆڵپارێزە لاوەدا کردووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئیمیلیانۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی ڕیزەکانی یانەکە بەجێدەهێڵێت.

ئەستۆن ڤێلا بڕی گرێبەستەکە و ماوەکەی بڵاونەکردووەتەوە، تەنیا لە ڕاگەیاندراوێکی کورتدا گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە ژاپۆنییەی ڕاگەیاند و فۆتۆیەکی لەگەڵ ئیمری ڕاهێنەر بڵاوکردووەتەوە.

سوزوکی، لە ئەمریکا لەدایکبووە و لە ژاپۆن گەورە بووە، هەروەها یەکەم یاریی فەرمی خۆی لە تەمەنی 18 ساڵی بۆ یانەی ڕێد دایمۆندی ژاپۆنی ئەنجامدا، بۆ ماوەی دوو وەرزیش لەگەڵ یانەی پارما یاریکردووە و 22 یاریشی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەنجامداوە.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا