جەبار ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- شارەزای مەقام بووە و لە منداڵییەوە گۆرانی وتووە
- یەکەم بەرهەمی لە ڕادیۆی بەغداد بە مەقامی بەیات بە زمانی تورکمانی تۆمار کردووە
- گۆرانیبێژی ئاهەنگ و گواستنەوەی بوک بووە
عەبدولجەبار ئەحمەد شێخەد فەتحی، ناسراو بە جەبار ئەحمەد ئەربیلی، ساڵی 1943 لە گەڕەکی تەعجیلی هەولێر لەدایکبووە؛ ڕێکەوتی 19ی ئابی 2026 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

جگە لە پێشکەشکردنی گۆرانی و سازکردنی ئاهەنگ، لە بواری گواستنەوەی سەرنشین و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و بازرگانیکردن کاری کردووە؛ براکەشی هاوشانی بووە لە پێشکەشکردنی مەقامی کوردی و تورکمانی.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا