تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەکانی هەولێر تابلۆیەکیان لە پۆڵەندا پێشکەش کرد
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە فێستیڤاڵی فۆلکلۆری میللەتان لە پۆڵەندا بەشدارن
- نوێنەرایەتیی گەلی کورد دەکەن
- بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بەشدارن
- شکۆی نیشتمانی، ڕەنگینیی فۆلکلۆر و تابلۆی زیندوو دەخەنە ڕوو

تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەکانی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێرە: سیروان عوسمان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرۆکایەتیی شاندەکەی کردووە.

تیپەکە، تابلۆیەکی هەڵپەڕکێیان لە شاری پۆسکی پۆڵەندا پێشکەش کرد و لە بەرامبەر کارە هونەرییەکەیان، خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتیان لەلایەن ئەندرێی نۆواکۆسڤکی، پارێزگاری شارەکەوە پێ درا.

تیپەکە گرنگیی دەدات بە:
- شکۆی نیشتمانی: شەکاوەیی ئاڵای پیرۆزی کوردستان
- ڕەنگینیی فۆلکلۆر: نمایشکردنی دەوڵەمەندیی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی
- تابلۆی زیندوو: پێشکەشکردنی تابلۆی هەڵپەڕکێی کە ڕەنگدانەوەی مێژوو و ڕۆحی زیندووی کوردستانە

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا