پێشانگەیەکی تایبەتی ڕەزوان نانەکەلی کرایەوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- چواردەیەمین پێشانگەیەتی
- بە چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز تابلۆکان نمایشکراون
- گوزارشت لە سروشت و دیمەنە کوردییەکان دەکەن
پێشانگەکە، 18ی ئاب لە گەلەریی میدیا لە شاری هەولێر کراوەتەوە و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی پێشانگەکەدا، ژمارەیەک کەسایەتیی شاری هەولێر ئامادە بوون: پارێزگار، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر، بەڕێوەبەری بەشی شێوەکاری و کاری دەستی و بەڕێوەبەری موزیک و کەلەپوور.

پێشانگەکە بە ناونیشانی "سەمای فڵچەکان لەناو سروشتدا" کراوەتەوە، دیمەنەکانی جوانیی گوند، شاخ و ڕووبار پیشاندەدات.
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا