ئەمشەو بەرشلۆنە جامی خوان گامپەر دەباتەوە کامپ نو

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • جامی خوان گامپەر پاڵەوانێتییەکی فەرمی نییە
  • تەنیا بەرشلۆنە ساڵانە ئەنجامی دەدات
  • ساڵانە پێش دەستپێکی وەرزی نوێ بەڕێوەدەچێت
  • هەر ساڵە و یانەیەکی جیاواز لە وڵاتێکی جیاواز بانگێشت دەکات

ڕووبەڕووی ئەهلی میسڕی دەبێتەوە

جامی خوان گامپەر 2026 کە 61ـەمین خولی ئەم پاڵەوانێتییە دۆستانەیەیە، خاوەن تایبەتمەندی و گرنگییەکی مێژوویی جیاوازە.
بۆ جامەکەی ئەمساڵ، ڕکابەرەکە یانەی ئەهلی میسڕیە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەم جامەدا، تیپێکی ئەفریقی و عەرەبی بەشداری دەکات
یانەی ئەهلی کە گەورەترین یانەی کیشوەری ئەفریقایە، ڕووبەڕووی بەرشلۆنە دەبێتەوە و خاوەن زۆرترین نازناوە.
گەڕانەوەی جامەکە بۆ سپۆتیفای کامپ نۆ یەکێکە لە خۆشترین ساتەکان بۆ هاندەران، دوای چەندین وەرز یارییکردن لە یاریگای ئۆڵۆمپیی مونتجویک بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کامپ نو، جامەکە دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای سەرەکیی یانەکە.
هەروەها پیشاندانی پێکهاتەی نوێ، وەک نەریتی ساڵانە، پێش دەستپێکی یارییەکە، تەواوی پێکهاتەی وەرزەکە ئاماژەی پێدەکرێت، ئەمجارەش پێکهاتەی وەرزی 2026-2026ـی بەرشلۆنە و یاریزانە نوێییەکان (کە ئەمساڵ ناوی ڕۆدریش لەخۆدەگرێت) بە هاندەران دەناسرێنرێن.
وادەی یاریەکەش ئەمشەو چوارشەممە، 19ـی ئابی 2026 کاتژمێر 21:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا