ئەبو میساق ئەلمەساری: 30 ئەیلول ڕۆژ کشانەوەی هێزە بیانییەکانە لە عێراق

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • 30 ئەیلول شایستەیەکی نیشتمانیی و بۆنەیەکی گەورە
  • ڕۆژی 30 ئەیلول ڕۆژێکە هەموو عێراقییەکان هەوڵیان بۆداوە
  • 30 ئەیلول ڕزگار بوونە لەو جوگرافیا نامۆیەی کە لە عێراقدا هەبووە

ئەبو میساق ئەلمەساری ، شرۆڤەکاری سیاسی  لە گەشتی هەواڵەکان کەناڵ8 ڕایگەیاند،30 ئەیلول شایستەیەکی نیشتمانیی و بۆنەیەکی گەورەیە، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر کە هەموو عێراقییەکان لەسەر ئاستی جیاواز هەوڵیان بۆ داوە بۆ تەواوکردن و ڕزگار بوون لەو جوگرافیا نامۆیەی کە لە عێراقدا هەبووە.


هەنگاوی جێبەجێکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

ئەو شرۆڤەکارە ئاماژەی بەوەشکرد، 30 ئەیلول تەنها شایستەیەکی چەکڕادەستکردن نییە، بەڵکو شایستەی کشانەوەی هێزە بیانییەکانە لە عێراق، بۆیە دەبێت ئەم هەنگاوە بە تەواوی جێبەجێکردن و چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت، بابەتە تەواو ناوخۆییە و هیچ پەیوەندی نییە بە چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان بۆ دەرەوەی عێراق.

 ئەبو میساق ئەلمەساری گوتیشی "بەڵام دوای 30 ئەیلول ئەگەر دڵنیایی هەبوو بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا، ڕەنگە جارێکی دیکە بکرێینەوە بە ڕووی گروپەکانی مقاوەمەدا بۆ سنووردارکردنی چەک و، جارێکی دیکە باسی ئەو چەمکە بکەین کە لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا باسکرا، ئەویش چۆنێتی بەڕێوەبردنی چەکە نەک سنووردارکردنی چەک".

جەختکردنەوەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان

  • فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەردەوام جەختدەکاتەوە لە ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت
  • پێویستە چەکی گروپە چەکدارەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندارەکانی حەشدی شەعبی بکرێت
  • بابەتی چەکدانانی گروچە چەکدارەکان لەگەڵ قالیباف باسکراوە

جەختیشکردەوە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەردەوام جەختدەکاتەوە لەوەی کە پێویستە چەک ڕادەستی  لایەنە پەیوەندارەکانی حەشدی شەعبی بکرێت، ئەم سیاسەتەش سیاسەتێکی نوێیە کە چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی دەکات، کە ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران تاوتوێکراوە، بۆیە ئەم بابەتە ڕێچکەی خۆی دەدۆزێتەوە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ هێزێکی بیانی بوونی نەماوە لە عێراقدا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان بووەتەوە

  • بەشیک لە گروپە چەکدارەکان هەڕەشەیان لە سەرۆکوەزیران کردووە
  • چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی سەرۆکوەزیران و حکومەتەکەی دەکات
  • لە ئێستادا واقیعی شیعەکان لە نێوان گروپە چەکدارەکاندا دابەش بووە.
  • بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان نوێنەرایەتی ئەزموون و دانایی دەکەن

ئەو شرۆڤە کارە سیاسیە عێراقییە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختیکردەوە، کە ئاگادارە  سەرۆکوەزیران ڕووبەڕووی هەڕەشەی گەورە بووەتەوە، بۆیە لەبەرامبەر ئەو فشارانەش چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانێکی گەورەی سەرۆکوەزیرانە، لە ئیستادا واقیعی شیعەکان لە نێوان گروپەکاندا دابەش بووە، بەشێکیان نوێنەرایەتی عەقڵ و ئەزموون و دانایی دەکەن، گروپی چەکداری دیکەش هەن کە دەڵێن نابێت دڵنییا هەبێت و دڵنیایی بدرێت لە بارەی ئەمریکییەکانەوە، بۆیە پەیڕەوکردنی سیاسەتی مانەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت بەتاڵ نییە لە ململانێ و کێشە و هەڕەشە.

قالیباف بۆ پرسی چەکدانانی گروپە چەکدارەکان لە بەغدادە

سەبارەت بە سەردانەکەی قالیباف بۆ عێراق ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە عێراقییە جەختیکردەوە، سەردانەکە سەردانێکی ڕاگەیێنراوە و  هەماهەنگی و ڕێکخستنی پێشوەختەی کراوە، بە تایبەت لەم کاتەدا کە ناوچەکە بە ئاڵۆزییەکی قورسدا تێپەڕ دەبێت و مەترسی گەشتە ئاسمانییەکان هەیە، چونکە هەر فڕۆکەیەک دێت و لە بەغدا دەنیشتێتەوە، دەبێت پێشتر هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان بکرێت، بۆیە پرسی هاتنی قالیباف دەبێت پێشتر هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکاندا کرابێت، جگە لەوەش بەرژەوەندی هاوبەش هەیە بۆ هاتنی قالیباف بۆ عێراق و ئەمریکا و ئیرانیش. بۆیە هەماهەنگییەک هەیە بۆ سارکردنەوەی دۆسیە گەرمەکان، ئەمانە هەموو ڕەخساندنێکی کەشێکە بۆ ڕۆژی 30 ئەیلول، هەر لەبەرئەوەشە دپلۆماسیەتی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بایەخی تایبەتیان داوە بە هاتنی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ عێراق.

پەیوەست بە لێدوانی هەندێک لە گرووچەکدارەکان کە چەکەکانیان ڕادەست ناکەن

ئەبو میساق ئەلمەساری پێی وایە لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی پەیڕەوکراو، عێراقی فەرمی  سوپاسی هەموو ئەو گروپانە دەکات، کە چەکەکانیان ڕادەستکردووە، ئەمەش کراوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی سوپاسی گروپەکانی سادیقون و عەسائیبی کردووە، عێراقی فەرمی ڕێزی تەواو دەگرێت لەوانەش کە نایانەوێت چەکەکانیان ڕادەست بکەن، بۆیە هەرگیز عێراق نایەوێت بەرەو ئەوە بچێت کە هیچ کەسێک ناچار بکرێت چەکەکەی ڕادەست بکات، چەکی ئەو گروپانە چەکی سوپاسکراوە و بەرگری پێکراوە لە پارێزگاکانی عێراق ،دەوڵەت و مەرجەعیەت ڕێگەی بەم چەکەداوە، بۆیە ئەم کاتە پێویستی یە هێمنی و لەسەرخۆییە، چونکە دۆخەکە هەستیارە  لەبارەبۆ تەقینەوە و ئاڵۆزی.

کشانەوەی ئەمریکا و سەروەریی عێراق

لە کۆتایی گوتەکانیدا ئەو شرۆچە کارە سیاسیە بە کەناڵ8 گووت، ئێستا کشانەوەی ئەمریکا کشانەوەی کۆتایی نییە لە ناوچەکە، بەڵکو گۆڕینی پێگەکانیانە لە ناوچەکە، بۆیە دەکرێت ئەمریکییەکان لە وڵاتانی هاوسێوە هاوکاری بکەن، چونکە ڕێککەوتنی ستراتیجی هەیە لە نێوان عێراق و ئەمریکا و دەتوانن هاوکاری عێراق بکەن، جگە لەوەش پارێزگاری لە وەبەرهێنەرەکانی خۆشیان دەکەن، کە وەبەرهێنانی گەورەیان هەیە لە کەرتی نەوت و وزە و بۆیە دەتوانن لە وڵاتانی هاوسێوە بپارێزرێن. ئەوان دوور نابن لە دۆخی عێراق.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا