بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ڕەیان کلدانی جەختیان لە کاری پێکەوەیی هەموو لایەنە نیشتمانییەکان کردەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ ڕەیان کلدانی کۆبووەوە
- تاوتوێکردنی دوای پێشهات و گۆڕانکارییەکان
- دووپاتکردنەوەی بەردەوامیی بە پەیوەندییەکان و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی دواین پێشهات و گۆڕانکاریەکانیان کرد.
بەشداربوانی کۆبوونەوەکە
لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دووپات لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە.
جەختکردنەوە لە کاری پێکەوەیی
هەردوولا جەختیان لە کاری پێکەوەیی هەموو لایەنە نیشتمانییەکان کردەوە، لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەرکووک نموونەی پێکەوەژیان و تەباییە
بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری کێشە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەممار حەکیم لە بەغداد کۆبوونەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی و سوودانی پرسی سەقامگیریی عێراق تاوتوێ دەکەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا