ڕاگەیێنراوێکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لەبارەی پاراستنی شکۆی هونەرمەندان
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- ئەنجوومەنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان: ڕێزێکی زیاتر لە هونەرمەندان بگیرێت
- هەندێک میدیا بوونەتە هۆکاری شکاندنی شکۆی هونەرمەندان
- بڵاوبوونەوەی بەشێک لە دیمانەی هونەرمەندان ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە
لە ناوەڕۆکی ڕاگەیێنراوێکی نوێی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستاندا، کە لەبەرگیراوێکی دەستی کولتووری کەناڵ8 کەوتووە، داواکارییەک ئاڕاستەی دەزگا میدیاییەکان کراوە بۆ پاراستنی شکۆی هونەرمەندان.
سەرجەم دەزگا میدیاییەکان، خۆیان بەدوور بگرن لە پیشاندانی دیمانەی ئەو هونەرمەندانەی بەهۆی باری تەندروستییانەوە ناتوانن قسە و کرداریان وەکو پێویست بێت لەبەردەم کامێرا و شکۆیان بپارێزن
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا، سەندیکاکە جەخت لەوە دەکاتەوە: تێکڕای هەوڵی میدیاکان بۆ خزمەتکردنی هونەرمەند بە ڕێزەوە دەنرخێنن.
چی ڕوویداوە؟
- لەمیانی دیمانە و قسەکانیاندا، ژمارەیەک لە هونەرمەندان، بەهۆی هەڵکشانی تەمەن و نالەباریی دۆخی تەندروستی، بە شێوەیەکی نەگونجاو لە بەشێک لە میدیاکانەوە دەرکەوتوون
- ڕۆژنامەوانان بەبێ ڕەچاوکردنی ئێتیکی میدیایی و دۆخی مرۆیی هونەرمەندان، گرتە و دیمانەکان بڵاودەکەنەوە
- بڵاوبوونەوەی دیمانەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەریی نەرێنی دروستکردووە

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا