عێراق و تورکیا لە بارەى یاداشتى پەرەپێدانى ژێرخانى گواستنەوە کۆبوونەوە
رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتەکانى گواستنەوەى عێراق و تورکیا دووەم کۆبوونەوەیان لە بارەى یاداشتى لێکتێگەیشتنى چوارچێوەیی، بۆ پەرەپێدانى ژێرخانى گواستنەوەى عێراق ئەنجامدا.
- لایەنە داراییەکانى جێبەجێکردنى یاداشتەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
- دواى واژۆکردنى یاداشتنامەکە، دووەمجارە بەرپرسانى هەردوو وەزارەت کۆدەبنەوە.
وەزارەتى گواستنەوى عێراق بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونى بەرپرسانى وەزارەتەکانى دارایی و نەوت و دەرەوە، دووەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانى وەزارەتەکانى گواستنەوە و ژێرخان و وزە و دەرەوەى تورکیا، لە بارەگاى کۆمپانیاى گشتیی هێڵى ئاسنى عێراق لە بەغداد ئەنجامداوە.
ئامانجەکانى کۆبوونەوەکە
- کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە یاداشتى لێکتێگەیشتنى چوارچێوەیی بۆ پەرەپێدانى ژێرخانى گواستنەوەى عێراق.
- لە سەردانەکەى ڕۆژى 28ـى تەمموزى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ تورکیا، لە نێوان وەزارەتەکانى گواستنەوەى هەردوو وڵات یاداشتى لێکتێگەیشتن واژۆکراوە.
- دواى واژۆکردنى یاداشتنامەکە، دووەمجارە بەرپرسانى هەردوو وەزارەت کۆدەبنەوە.
- لە کۆبوونەوەى دووەمدا تاوتوێى لایەنە داراییەکان و ڕێگەکانى گەیشتن بە لێکتێگەیشتنى کردارى بۆ جێبەجێکردنى یاداشتەکە کرا.
- لە بەردەوامى هەماهەنگییەکان لە پێناو خزمەتکردنى سیستمى گواستنەوە لە عێراق، بە تایبەت هێڵى ئاسن و پڕۆژەى ڕێگەى گەشەپێدانى ستراتیژى.
ڕۆژى 28ـى تەمموز، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە ئەنقەرەى پایتەختى تورکیا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى کەرتە جیاوازەکان، چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی ستراتیژییان لە بوارەکانی ئاو، ئاسایش، پەرەپێدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، و بازرگانی واژۆ کرد، بۆ ئەوەی پەیوەندیی دووقۆڵی و هەماهەنگى هاوبەش لە نێوانیان بەهێزتر بکەن.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
رێبوار حەمەوەیس
2 کاتژمێر پێش ئێستا