سابیس بووە پاڵەوانى یانەکانى عێراق

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا سابیس دەبێتە پاڵەوان
  • 12یانە بەشداربوون
  • پشکى شێرى تیپە بەشدارەکان بەر یانەکانى کوردستان کەوت

لە زانکۆى پۆلۆتەکنیکى لە نەینەوا، دواى پێنج رۆژ لە ڕکابەرییکردن بە بەشداریی دوانزە تیپ، یارییەکانى باسکەى خانمانى یانەکانى عێراق کۆتایی هات.

یاریی کۆتایی لە نێوان خانمانى سابیس و پێشمەرگەى سلێمانى بوو، کە بووە یەکێک لە بەهێزترین  لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا.

 ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە هەموو ڕوویەکەوە کە پربوو لە جۆشووخرۆش، کێبڕکێ و گیانی وەرزشی، کە ئاستی پێشکەوتووی باسکەی ئافرەتانی لە عێراقدا نیشان دا. لە لێدانی فیکەی دەستپێکەوە تا کۆتا چرکەکان، جەماوەر لەگەڵ یارییەکی بێوێنەدا بوون، کە بە سه‌ر‌كه‌وتنی کچانی سابیس و بوونیان بەپاڵەوانی عێراق بۆ وەرزی 2025-2026 بە ئەنجامی 73–67 کۆتایی هات.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا