نەورۆز دەبێتە میوانی غەڕاف و دهۆک ڕووبەڕووی تەڵەبە دەبێتەوە
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- نەورۆز و دهۆک گەڕى یەکەم براوە نەبوون
- نەورۆز دوو یاریی لە دەرەوە ئەنجام دەدات
لە چوارچێوەی یارییەکانى گەڕى دووەمى خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا دەبێتە میوانی یانەی غەڕاف و ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە.
لە یارییەکی دیکەی بەهێزی هەمان هەفتەدا، یانەی دهۆک لە سەر یاریگەى خۆیدا پێشوازی لە یانەی تەڵەبە دەکات.

شەوى رابردووش یاری لوتکەی ئەم گەڕەی خولی ئەستێرەکان، بە یەکسانبوونی هەولێر و جەوییە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
هاوکات زاخۆش لە دەرەوەى یاریگەى خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سی خاڵى لە بەرامبەر مینا لەدەستدا..

هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا