یاد بەرزنجی و شاد بەرزنجی چەند کارێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

محەمەد بەکر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • سێ بەرهەمی نوێیان بڵاوکردەوە
  • تۆمارکردن و بڵاوکردنەوە لەسەر ئەرکی خۆیان بووە
  • بەرهەمەکان تێکەڵکردنی ڕیتم و میلۆدییە کوردییەکانە

هەردوو پیانیستی لاو، یاد بەرزنجی و شاد بەرزنجی، سێ بەرهەمی نوێی خۆیان بڵاوکردەوە کە کاری هاوبەشی ئەم دوو ژەنیارە لاوەیە.

هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمانە لە تۆمارکردنی دەنگ، ڤیدیۆ و بڵاوکردنەوە، لە ئەڵمانیا و لەسەر ئەرکی خۆیان ئەنجامدراون و بەرهەمەکانیش بریتین لە ئەمان هەی ئەمان کە میلۆدییەکی کوردییە هەردوو هونەرمەندەکە بۆ پیانۆی چواردەستە دایانڕشتووەتەوە.

هەروەها بەرهەمەکان لە تێکەڵکردنێکی جوانی ڕیتم و میلۆدییە کوردییەکان پێکهاتووە لەگەڵ موزیکی کلاسیکی جیهانی بە فۆرمێکی هاوچەرخ و جیاواز.

ئەم دوو برا ژەنیارە کە ماوەیەکی کەمە دەستیان بە کاری هونەریی کردووە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە کارەکانیان بڵاودەکەنەوە و زۆرجار موزیکی گۆرانییە کوردییە ڕەسەنەکان دەژەننەوە.

محەمەد بەکر

1 کاتژمێر پێش ئێستا