بۆچی ڕەخنەگران فیلمی ناپلیۆنی ریدلی سکۆت بە خراپ دەزانن؟

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ریدلی سکۆت، گەورە دەرهێنەری بەریتانیا و جیهان، ساڵی 2023 فیلمێکی سینەمایی لەبارەی ناپلیۆن بە بودجەی 130 ملیۆن دۆلار بڵاوکردەوە و لە دەرئەنجامدا بەنزیکەی 220 ملیۆنی کۆکردەوە، لە ئاستی کۆکردنەوەی داهاتدا ژمارەیەکی قایلکەر نەبوو، لە هەمان کاتیشدا، ڕەخنەگران، سەرنجی توندیان لەسەر ناوەڕۆکەکەی هەبوو:

- شێواندنی ڕاستییە مێژووییەکان: تەقاندنی تۆپ بە ئاڕاستەی هەڕەمەکانی میسڕ و ئامادەبوون لەمیانی لـ.ـەسـ.ـێـ.ـدارەدانی ماری ئانتوانێت

- نەبوونی هیچ ستراتیجییەک لە دیمەنی شەڕەکاندا

- نواندنێکی لاوازی خوان فینیکس کە وادەکات ناپلیۆن ساکار دەربکەوێت

- گرێچنێکی تەنک و خێرا، کە ڕووداوەکان بەسەر یەکتردا دەدات

- نەبوونی هیچ هەست و سۆزێک لەنێوان کارەکتەرەکانی ناپلیۆن و جۆسەفین


لە هەموو ڕەخنەکان توندتر، سەرنجی بینەر و شارەزایانی فەڕەنسایە لەبارەی فیلمەکە، کە بە بەرهەمێکی دژە فەڕەنسی و گێڕانەوەیەکی بەریتانییانە وەسفی دەکەن.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا