مۆزەخانەیەکی نهێنی لە لەندەن بۆ جارێکی دیکە دەکرێتەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- هۆڵێکی نهێنیی مۆزەخانەی مێژووی سروشتیی لەندەن دەکرێتەوە
- زیاتر لە 80 ساڵە بەهۆی جەنگەوە داخراوە
- پەیوەندیی مرۆڤ و ژینگەی دەوروبەری پیشاندەدات
- حکومەتی بەریتانیا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی ڕاگەیاندووە

ئەم هۆڵە، بە یەکێک لە دەگمەنترین و نهێنیترین هۆڵەکانی شاری لەندەن هەژمار دەکرێت؛ بۆ یەکەمجارە پاش زیاتر لە هەشت دەیە نمایش لەخۆدەگرێت.
نمایشەکە لەبارەی ژینگە و مرۆڤە:
- گۆڕانکارییەکان لە پەیوەندیی مرۆڤ و ژینگەکەی دەخاتە ڕوو
- 50 پارچەی مێژوویی دەگمەن نمایش دەکرێن
- بەدرێژایی 18 مانگ سەرنجی سەردانیکەران وەردەگیرێت

حکومەتی بەریتانیا:
- پلانێکی تۆکمەی داناوە، بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوە و کردنەوەی هۆڵە فەرامۆشکراوەکانی لەندەن
- دەیانەوێت تاوەکو 2031 و لە 150ـەمین ساڵیادی کردنەوەی مۆزەخانەکەدا سەرجەمیان نۆژەن بکەنەوە
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا