سەدان پەیکەری مۆزارت دزران
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- دامەزراوەی مۆزارتیۆمیۆم: زیاتر لە 210 پەیکەری زێڕینی مۆزارت دزراون
- پەیکەرەکان لە چوارچێوەی پێشانگەیەکدا نمایشکرابوون
- زیانەکان بە 20 هەزار یۆرۆ دەخەمڵێنرێت
لەمیانی بەڕێوەچوونی پێشانگەیەکی تایبەت بە موزیکی مۆزارت و نمایشکردنی 320 پەیکەری بچکۆلانەی زێرین، زیاتر لە 210 پەیکەر لە سالزبۆرگ دزران.

پەیکەرە دزراوەکان:
- تەمموزی ڕابردوو نمایشکردنیان لە سالزبۆرگ دەستیپێکرد
- بەرزیی هەر دانەیەکیان 50 سانتیمەترە
- گوزارشت لە مۆزارت و سەگەکەی دەکەن
- ئۆتمار هۆرل شێوەکاری ئەڵمانی دروستیکردوون
گەرچی ژمارەیەکی زۆر لە پەیکەرەکان دزراون، بەڵام مۆزارتیمیۆم بڕیاری داوە پێشانگەکەی تاوەکو 30ی ئاب بەردەوام بێت و کۆتایی بە چالاکییەکانی ناهێنێت.

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا