چەند پارچەیەکی هونەری لە ئیتاڵیا دزران

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • سێ پانێڵی هونەری و تابلۆیەکی مۆزەخانەی ئانتۆنێلۆ دا ماسینا دزراون
  • پانێڵەکان سەر بە کۆکراوەیەکی دەگمەنی هونەرین
  • دوو پارچەیان دۆزراونەتەوە
  • بەهای پارچەکان نەخەمڵێنراوە

لەمیانی بەڕێوەچوونی پشووی فێراگۆستۆ لە ئیتاڵیا، پارچەکان دزراون و گەڕان بەدوای سێ دانەیان بەردەوامە.


ئەم پارچە هونەرییانە لە قۆناغی ڕێنەسانسی ئەورووپا دروستکراون و تایبەتن بە دێرێکی ئایینی ماسینا؛ 2003 لە میانی زیادکردنێکی ئاشکرای کریستیز لەلایەن حکومەتی ناوچەیی سیسیلی کڕاونەتەوە.


ئانتۆنێلۆ دا ماسینا:

  • بەنزیکەی ساڵی 1430 لە سیسیلی لەدایکبووە
  • یەکێکە لە دیارترین هونەرمەندانی ئیتاڵیا
  • کاریگەریی لەسەر هونەرمەندانی هۆڵەندا دروستکردووە
  • تایبەتمەند بووە بە تابلۆی زەیتی و تەکنیکی ڕووناککردنەوە
  • برەوی بە تەکنیکی بۆیەی زەیتی داوە لە وڵاتانی باکووری ئەورووپا
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا