جۆنی دێپ لە گفتوگۆدایە بۆ گەڕانەوە بۆ بەشی شەشەمی چەتەکانی دەریای کاریبی
- بەشی شەشەم گرنگی بە کارەکتەرێکی نوێ دەدات
- جۆنێ دێپ دەگەڕێتەوە بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز
- هێشتا هەردوولا لەگفتوگۆدان و ڕێککەوتن نەکراوە
بەشی شەشەمی فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی گرنگی بە کارەکتەرێکی نوێ دەدات کە مارگۆت ڕۆبی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، بەپێی زانیارییەکان جۆنی دێپیش بە ڕۆڵی لاوەکی دەگێڕێت.
:max_bytes(150000):strip_icc():focal(1075x528:1077x530)/Pirates-Of-The-Caribbean-Dead-Mans-Chest-112624-79726ac6a88944739dbf2491a0cf6dca.jpg)
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دێدڵاین، جێری برۆکهایمەری بەرهەمهێنەری فیلمەکە، پشتڕاستیکردەوە کە لە ڕاستیدا جۆنی دێپ لە گفتوگۆدایە بۆ گەڕانەوە بۆ کارەکتەری کاپتن جاک سپاڕۆ.
بەشێک لە شارەزایان و بینەرانی فیلم دەڵێن، کارەکتەری جاک سپارۆی جۆنی دێپ کارەکتەری لاوەکی فیلمەکە دەبێت و کارەکتەرە نوێیەکەی مارگۆت ڕۆبی ڕۆڵی سەرەکی دەبێت.

ئەمەش بەشێک لە هەوادارانی زنجیرە فیلمەکە و هەوادارانی ئەکتەرەکەی توڕە کردووە، چونکە ئەوان بەهۆی کارەکتەری جاک سپارۆ و جۆنی دێپەوە بینەری زنجیرە فیلمەکە بوون و دەڵێن، ئەگەر کاپتن نەبێت، چەتەکانی دەریای کاریبیش بوونی نامێنێت.

زنجیرە فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی لە پێنج بەش پێکهاتووە و لە ساڵی 2003 یەکەم بەشی پەخشکرا، فیلمەکە لە ژانرای ئەکشن و سەرکێشی و کۆمیدییە، بە کۆی گشتی هەر پێنج بەشەکەش توانیویەتی 4.5 ملیار دۆلار کۆبکاتەوە و ببێتە یەکێک لە باشترین زنجیرە فیلمەکانی مێژووی هۆڵیوود، جۆنی دێپ بە کارەکتەری کاپتن جاک سپارۆ ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە فیلمەکە دەگێڕێت و یەکێکە لەو کارەکتەرانەی لەناو خەڵکدا خۆشەویستە بەتایبەت بەهۆی ڕۆڵگێڕانی جۆنیەوە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا