لەدوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکە؛ شاکیرا قوتابخانەکانی کۆڵۆمبیا دروستدەکاتەوە

محەمەد بەکر 3 کاتژمێر پێش ئێستا
  • زیاتر لە 10 قوتابخانە دروستدەکاتەوە
  • هاوکارییەکە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی بافێتە
  • 500 هەزار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانەکان تەرخاندەکرێت

شاکیرا ڕایگەیاند، زیاتر لە 10 قوتابخانەی کۆڵۆمبیا دروستدەکاتەوە ئەوەش دوای بوومەلەرزە کارەساتبارەکەی لەو وڵاتە ڕوویدا و سەدان باڵەخانەی لەناوبرد.

Previo a su ceremonia de investidura, Keiko Fujimori ha ...


شاکیرا، خانمە هونەرمەندی کۆڵۆمبی، ، ئەم بەڵێنەی لە میانی گەشتێکیدا بۆ یەکێک لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی کۆڵۆمبیا ڕاگەیاند، کە بەهۆی گەورەترین بوومەلەرزەی مێژووی وڵاتەکەوە وێران بووە.

Shakira makes surprise visit in earthquake-damaged Colombia - WBBH


شاکیرا لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند، "ئەوەی زۆر نیگەرانم دەکات ئەوەیە کە قوتابخانەکان ئاوەدان ناکرێنەوە کاتێک ئەم بارودۆخە نائاساییە تەواو دەبێت".
وتیشی، "هەر ڕۆژێک کە منداڵان ناچنەوە بۆ قوتابخانە، ڕۆژێک لە داهاتوویان لەدەست دەدەن".

Shakira makes surprise visit in earthquake-damaged Colombia and commits to rebuilding  schools - ABC7 Los Angeles


هاوکارییەکە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی هاوارد جی بافێتە و هاوبەشی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەکە دەکات شانبەشانی ڕێکخراوی خێرخوازی شاکیرا.
شاکیرا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە هەردوو کۆمپانیای گڵۆباڵ سیتیزن و لایڤ نەیشن هەریەکەیان بەڵێنیان داوە 500 هەزار دۆلار ببەخشن بۆ هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانەکان.

Shakira visits earthquake-stricken Chocó to evaluate damage and commit  funds for school reconstruction [PHOTOS]


بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بوومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیا کە بە گوڕی 4.7 پلە بەشێکی بەرفراوانی ڕۆژئاوای کۆڵۆمبیای لە 10ی ئابدا هەژاند و لانیکەم 287 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 26 هەزار ماڵیش وێران بووە.

محەمەد بەکر

3 کاتژمێر پێش ئێستا