ئەمیر حەسەن کۆتا بەرهەمی هونەریی خۆی بڵاودەکاتەوە
محەمەد بەکر 3 کاتژمێر پێش ئێستا
- بەرهەمە نوێیەکەی پێشکەش بە دایکی دەکات
- دەبێتە کۆتا بەرهەمی هونەریی ئەمیر حەسەن
- ئاواز و هۆنراوەی دیار کەریمە
هونەرمەند ئەمیر حەسەن نوێترین بەرهەمی بەناوی دایە گیان بڵاودەکاتەوە ، وەک خۆشی لە پرۆگرامی گەشتی هەشت باسی لێوەکرد، ئەم بەرهەمە دەبێتە کۆتا گۆرانی خۆی.

گۆرانییەکە بەناوی دایە گیانە و لە ئاواز و هۆنراوە و موزیکی دیار کەریمە و ئەفشین شوکری کاری ئامادەکردنی بۆ کردووە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن بڕیار فەتاحەوە بۆ ئەنجامدراوە.
ئەمیر حەسەن گۆرانیبێژ و هونەرمەندێکی ناسراوی کوردە و بە دەنگە تایبەتەکەی و پێشکەشکردنی گۆرانیی شاد ناسراوە، گۆرانییەکیشی بۆ شاری سلێمانی وتووە و ئەم گۆرانییەشی بۆ دایک دەبێتە کۆتا بەرهەمی ژیانی هونەریی خۆی.
محەمەد بەکر
3 کاتژمێر پێش ئێستا