نیستەلڕۆی بووە یاریدەدەری چاڤی
پوختەی هەواڵ:
- فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا ڕوود ڤان نیستەلڕۆی وەک یاریدەدەری چاڤی هێرناندێز دیاری کرد.
- گرێبەستەکەی ڤان نیستەلڕۆی تا کۆتایی مۆندیالی 2030 بەردەوام دەبێت.
- پێشتریش لەنێوان ساڵانی 2014 تا 2016 و یۆرۆی 2020 ئەزموونی لەگەڵ ستافی هۆڵەندا هەبووە.
- ڤان نیستەلڕۆی لە 70 یاریی نێودەوڵەتیدا 35 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا تۆمار کردووە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا دامەزراندنی ئەستێرەی پێشوو، ڕوود ڤان نیستەلڕۆی وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر چاڤی هێرناندێز لە ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕاگەیاند.
گرێبەستی یاریزانەکەی پێشووی هۆڵەندا لەگەڵ چاڤی هێرناندێز وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر تاوەکو مۆندیالی 2030 بەردەوامی دەبێت.
نیستەلڕۆی ئەزموونی پێشتری لەگەڵ ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەدا هەیە، لەنێوان ساڵانی 2014 تا 2016 لەناو ستافەکەدا کاری کردووە، هەروەها لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی ئەورووپای 2020 کە لە ساڵی 2021دا بەڕێوەچوو یەکێک بوو لە ئەندامانی ستافەکە، لە شوباتی 2026 یشدا گەڕایەوە ناو ستافی ڕاهێنەرایەتی لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هۆڵەندا بۆ جامی جیهانی.
ڤان نیستەلڕۆی یەکێک لە دیارترین هێرشبەرەکانی مێژووی هۆڵەندا، 70 یاریی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و 35 گۆڵی بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە تۆمار کردووە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا