ڕزگاربووانی ئێزدی دژی هەموارکردنەوەی یاسای ڕزگاربووانی دەستی داعشن
پووختەی هەواڵەکە:
- ئێزدییە ڕزگاربووەکان: ڕێگەنادەین لە ململانێ سیاسییەکان بەکارمان بهێنن
- ئێزدییە ڕزگاربوووەکان :لە 2014ـەوە بە دەست لێکەوتەکانی ئەو تاوانەوە دەناڵێنن.
- ئێزدییە ڕزگاربوووەکان :تاوەکو ئێستا چارەنووسی هەزار ڕفێنراویان نادیارە
- ئێزدییە ڕزگاربوووەکان : زۆرێک لە ڕزگاربووانیان بە دەستی شوێنەواری جەستەیی، دەروونی، کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو تاوانەوە دەناڵێنن.
ڕزگاربووانی ئێزدی، دژی هەموارکردنەوەی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدییەکانی دەستی داعشن و دەڵێن، ڕێگەنادەن لە ململانێ سیاسییەکاندا سازشیان پێوەبکرێت.
ڕاگەیێنراوی ژنان و پیاوانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش
ژنان و پیاوانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش لە ڕاگەیێنراوێکدا، هەموو هەوڵەکانی هەموارکردنەوەی یاسای ژمارەی 8ـی ساڵی 2021 ڕەتدەکەنەوە، کە تایبەتە بە ڕزگاربووانی ئیزدی دەستی داعش و دەڵێن، لە 2014ـەوە بە دەست لێکەوتەکانی ئەو تاوانەوە دەناڵێنن و تاوەکو ئێستا چارەنووسی هەزار ڕفێنراویان نادیارە و زۆرێک لە ڕزگاربووانیان بە دەستی شوێنەواری جەستەیی، دەروونی، کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو تاوانەوە دەناڵێنن.
یاساکە بە هەنگاوێکی گرنگی دەوڵەتی عێراق دەزانن
- یاساکە بۆ دانپێدانان بە نەهامەتی قوربانییان و قەرەبووکردنەوەیان ناودەبەن.
- دەستبەردن بۆ یاساکە لەژێر هیچ پاساوێکدا قبوڵ ناکەن.
- پاشگەزبوونەوەی حکومەت لە بەرپرسیارێتییەکانی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکان دەزانن.
- ئەوەی بەسەریاندا هاتووە، تەنیا هۆکارەکەی ئێزدی بوونیان بووە و پێویستە ئەو تایبەتمەندییەیان لەبەرچاو بگیرێت.
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا، ڕزگاربووانی ئێزدی ئەو یاسایە بە هەنگاوێکی گرنگی دەوڵەتی عێراق بۆ دانپێدانان بە نەهامەتی قوربانییان و قەرەبووکردنەوەیان ناودەبەن، دەستبەردن بۆ یاساکە لەژێر هیچ پاساوێکدا قبوڵ ناکەن و بە پاشگەزبوونەوەی حکومەت لە بەرپرسیارێتییەکانی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکان دەزانن و جەختلەوە دەکەنەوە، ئەوەی بەسەریاندا هاتووە، تەنیا هۆکارەکەی ئێزدی بوونیان بووە و پێویستە ئەو تایبەتمەندییەیان لەبەرچاو بگیرێت.
یاساکە و پاراستنی ئێزدییەکان بەشێکە لە بەرپرسیارێتی دەوڵەت
ئێزدییە ڕزگاربووەکان دەڵێن، ئەو یاسایە وەک پاداشت و تایبەتمەندیی نییە، بەڵکو بەشێکە لە بەرپرسیارێتی دەوڵەت بەرامبەر بە قوربانییانی تاوانی کۆمەڵکوژی، هەروەها دانپێدانانێکی فەرمییە لەسەر ئەوەی بەسەریاندا هاتووە و داوادەکەن هەر هەموارکردنەوەیەکی یاساکە بە ڕاوێژی ڕاستەقینە بێت لەگەڵ ڕزگاربووان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی ئێزدی و گرەنتییەکی تەواوەتی دەستنەبردن بۆ مافەکانیان بکات و هیچ بۆشاییەک لە یاساکە دروست نەبێت، کە ئەو کەسانەی لە تاوانەکانی داعشدا تێوەگلاون سوودی لێوەربگرن.
ڕزگاربووانی ئێزدی داوایە ئاڕاستەی حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن
ڕزگاربووانی ئێزدی داوا لە حکومەتی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن، هیچ گۆڕانکارییەک لە یاساکەدا نەکەن و دەست بۆ مافی ڕزگاربووان نەبن، هەروەها پەلەبکرێت لە گەڕان بە دوای چارەنووسی بێسەروشوێنبووەکان و بەدیهاتنی دادپەروەری و سزادانی ئەوکەسانەی لە تاوانی کۆمەڵکوژییەوە تێوەگلاون و گرەنتی دەربازنەبوونی هەموو ئەو کەسانە لە سزادان بکرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سەرۆککۆمار: بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئێزدییەکان ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی ماف و خواستەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەبین
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە ئاست زامی ئێزدییەکان نییە
2 کاتژمێر پێش ئێستا