بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی لە دەباشان کۆبوونەوە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکان و جەختکردنەوە لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان.
  • پێویستی هاریکاریی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر بنەمانی دەستوور.
  • جەختکردنەوە لە پاراستنی مافی هاوڵاتییان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کرد.


گفتوگۆ لە بارەی دواین پێشهاتوو گۆڕانکارییەکان

لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان کرا و دووپات لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان کرایەوە.

  • پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەڕێگەی لێکگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان جەختیان لەسەر کرایەوە.
  • هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پشتگیریکردنى حکومەت لە جێبەجێکردنى بەرنامەکەى و تەواوکردنى پێکهێنانى کابینەى حکومەت.

لە دیدارەکەدا پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەڕێگەی لێکگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان جەختیان لەسەر کرایەوە، بەشێوەیەک مافی هاوڵاتییان تێیدا پارێزراو بێت.

لە کۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پشتگیریکردنى حکومەت لە جێبەجێکردنى بەرنامەکەى و تەواوکردنى پێکهێنانى کابینەى حکومەت.

پێشوازیکردن لە حەلبوسی لە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی



ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممه، محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی حیزبی تەقەدوم گەیشته سلێمانی و له فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لێکرا.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەرکووک نموونەی پێکەوەژیان و تەباییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری کێشە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سوودانی پرسی سەقامگیریی عێراق تاوتوێ دەکەن

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا