چیرۆکی ڤۆیتێک بەناوبانگترین ورچی مێژوو

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڤۆیتێکی ورچ، لە میانی جەنگی جیهانیی دووەم لە ئێران، سەربازە پۆڵەندییەکان هەڵیانگرتووەتەوە و ناوەکەیان لێ ناوە؛ هەر زوو، بە فەرمی بووە بە ئەندامێکی خۆشەویستی تیپی 22ی دەستەی پاڵپشتیی تۆپهاوێژی سوپا.


پاش ماوەیەکی کەم لە خزمەتکردن و هەڵگرتن و گواستنەوەی تەقەمەنی، پلەی عەریفی پێ دراوە و هاوشانی سەربازەکان بەشدار بووە لە ململانێکاندا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • لەمیانی جەنگی جیهانیی دووەمدا، زیاتر لە 116 هەزار پەنابەر و سەربازی پۆڵەندی، لە کامپە زۆرەملێکانی یەکێتیی سۆڤیەتەوە بەرەو ئێران هەڵهاتن
  • ئەو سەربازانەی ئاوارەی ئێران بوون، ڤۆیتێکیان بە خواردن ئاڵوگۆڕ پێکردووە لە منداڵێکی ئێرانی
  • لە زمانی پۆڵەندیدا ڤۆیتێک بە واتای "سەربازی دڵخۆش" دێت
  • ڤۆیتێکی ورچ میوە، جـ.ـگـ.ـەرە، بیرە و شیریان پێ داوە
  • پاش کۆتاییهاتنی جەنگ، ڤۆیتێک ڕەوانەی ئێدنبرە کراوە لە سکۆتلەندا، تاوەکو ساڵی 1963 لە دیارترین ئاژەڵانی باخچەی شارەکە بووە و وەکو ئەستێرە لێیان ڕووانیوە؛ بە ئارامی و لە تەمەنی 21 ساڵیدا بە ڕێوڕەسمێکی تایبەت ماڵئاوایی لێ کراوە
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا