چیرۆکی ئاسکە ئاڵتوونییەکە چیرۆکی بەزەیی و چاوچنۆکییە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ناوەڕۆکی ئەم ئانیمەیشنە سۆڤیەتییە، لەبارەی لاوێکی بێ دایک و باوکە: ئاسکێکی ئەفسانەیی لە دەرەبەگێک دەرباز دەکات و بەزەیی و میهرەبانییەکەی بەسەر زەبر و توندڕەویی سەردەکەوێت.

ئەم ئانیمەیشنە لە یەکێتیی سۆڤیەت بەرهەمهێنراوە:
- ساڵی 1954 بووە بە یەکێک لە دیارترین بەرهەمەکانی کۆکراوەی زێڕینی یەکێتییەکە
- لە هەناویدا فۆلکلۆر و کەلەپوورێکی دەوڵەمەندی هیندی پیشاندەدات

لێڤ ئاتامانۆڤ دەرهێنانی بۆ کردووە و ڤلادیمیر یورۆڤسکی موزیکەکەی بۆ داناوە، لە ڤێرژنە کوردییەکەیدا، تەواوی موزیکەکەی لە ئەلبوومی موزیکیی 1492 Conquest of Paradiseی موزیکدانەری یۆنانی ڤانگێلیس وەرگیراوە؛ ماوەکەی نیو کاتژمێرە.

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا