دوازدەیەمین سیمیناری پێشانگەی کتێبی کوردی بەڕێوەدەچێت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- بە ناونیشانی: دیپلۆماسی گەل، نەتەوەی کورد لە پارادایمە گۆڕاوەکانی جیهاندا بەڕێوەدەچێت
- سۆران نەقشبەندی پێشکەشی دەکات
- پێنجی ئێوارەی 24ی ئاب لە فامیلی مۆڵ دەستپێدەکات
لە چوارچێوەی چالاکییە ئەدەبییەکاندا، ئەم سیمینارەی سۆران نەقشبەندی پێشکەش دەکرێت، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، لەبارەی گرنگیی دیپلۆماسی کولتوورییە لە گۆڕینی مەرگەساتی ئەنفال بۆ شوناسێکی گەردوونی و قەڵغانی نەتەوەیی.

ئێستا پێشانگەی کتێبی کوردی لە فامیلی مۆڵی سلێمانی بەردەوامە:
- 22ی مانگ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژکرایەوە
- ڕێکەوتی 25ی مانگ کۆتا ڕۆژی پێشانگەکەیە
- سەدان ناونیشانی نوێ لەخۆدەگرێت

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا