شیعرێکی تەرزە جاف دەکرێت بە ئۆپێرا
حەسەن فەلاح 55 خولەک پێش ئێستا
- ئۆپێرای قەقنەس شیعرێکی تەرزە جافە و هوبا دی گراف کردوویەتی بە ئۆپێرا
- پاییزی ئەمساڵ لە شارەکانی هۆڵەندا نمایش دەکرێت
- یەکەم ئۆپێرایە بە زمانی کورد (سۆرانی) لەلایەن ئاوازدانەرێکی ڕۆژئاواییەوە بەرهەمدەهێنرێت

لە بنەڕەتدا، دەقی شیعریی ئەم ئۆپێرایە، بە ناونیشانی "ژن کە دەڕۆن، خودا غەزەبیان لێدەگرێت، باڵ دەگرن!" بڵاوکراوەتەوە؛ هوبا دی گراف خانمە موزیکدانەری هۆڵەندی، پاڵپشت بە پەیامی شیعرەکە، ئۆپێرای لێ بەرهەمهێناوە.

پێشووتر ئەم ئۆپێرایە لەمیانی فێستیڤاڵی گەورەی هۆڵەندا ستایشێکی زۆر کراوە و ئێستا گەشتێکی هونەریی بۆ ئەنجامدەدرێت:
- دووی ئاب – فێستیڤاڵی کولتووریی نۆڤا، هێرلن
- حەوتی تشرینی یەکەم – شانۆی HNT، دێنهاخ
- نۆی تشرینی یەکەم – شانۆی زوایدپلێین، ڕۆتەردام
حەسەن فەلاح
55 خولەک پێش ئێستا