سێ کورتەفیلمی کەریمۆک نمایش دەکرێن

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ئینستتیوتی داکۆ کورتەفیلمەکان نمایش دەکات
  • کەریمۆک غەفوور ئامادەی نمایشەکان دەبێت
  • ئاوات ئەحمەد سوڵتان خوێندنەوەی بۆ فیلمەکان دەکات

ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر کولتوور، بەمەبەستی لەنزیکەوە تێگەیشتن لە کارە هونەرییەکانی کەریمۆک غەفوور، ئەم چالاکییە بەڕێوەدەبات.


ئەو فیلمانەی نمایش دەکرێن:

  • مایکرۆفۆن
  • سپی وەک سوور
  • کۆڤید 69

لە چوارچێوەی ئەم بۆنەیەدا، ئاوات ئەحمەد سوڵتان نووسەر و وەرگێڕ، خوێندنەوە بۆ فیلمەکان دەکات و د. هەرێم عوسمان کۆڕەکە بەڕێوەدەبات: 25ی ئاب کاتژمێر پێنج لە سینەما سالم بەڕێوەدەچێت.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا