تیروپشکی خولی پاڵەوانەکانی یانەکانی کەنداو ڕاکێشرا
ئەمڕۆ دووشەممە، تیروپشکی خولی پاڵەوانەکانی یانەکانی کەنداو بۆ وەرزى ئەمساڵ ئەنجام درا و سێ کۆمەڵەی هاوسەنگی لێکەوتەوە.
تیروپشکەکە ئەنجامەکەى بەمشێوازە بوو
کۆمەڵەی یەکەم: نیومی سعودی، دحێلی قەتەری، شهباب عومانی، شەعب حەزرەمەوتى یەمەنی.
کۆمەڵەی دووەم: نەسری ئیماراتی،قەتەرى قەتەرى، زەورای عێراقی، ڕیفاعی بەحرەینی.
کۆمەڵەی سێیەم: ئیتیفاقی سعوودی، عەجمانی ئیماراتی، هەولێری عێراقی،کازمەى کوەیتی.

یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بە سیستمی خولی دوو قۆناغی (چوون و هاتن) لە ڕێکەوتی13ی تشرینی یەکەمی 2026دەست پێدەکەن.

دوو یانەی یەکەمی هەر کۆمەڵەیەک، لەگەڵ باشترین دوو یانە کە پلەی سێیەم لە سەرجەم کۆمەڵەکاندا بەدەستبهێنن، سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستدەهێنن، کە یارییەکانی ئەم قۆناغەش بە سیستمی چوون و هاتن بەڕێوەدەچن.
شایەنی باسە ئەم خولە لە وەشانی سێیەمیدا گرنگییەکی تایبەتی پێدەدرێت، بەو پێیەی گەورەترین بەشداری لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا تۆمار دەکات دوای ئەوەی ژمارەی یانەکان لە 8 یانە بۆ 12 یانە زیاد کراوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا