سەید برایم سەقزی کۆچی دوایی کرد
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە گۆرانیبێژە ناسراو و میللییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە
- ساڵی 1984 لە سەقز لەدایکبووە
- بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە
ڕێکەوتی 24ی ئاب، سەید ئیبراهیم ئیسماعیلپور، ناسراو بە سەید برایم سەقزی، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی گەیشتووە بە کولتووری کەناڵ8: ماوەیەکە سەید برایم سەقزی دۆخی تەندروستی نالەبارە و لە دەرئەنجامدا بە نەخۆشییەکەی کۆچی دوایی کردووە.
لە ئاستی ناوەڕۆکدا، گۆرانییەکانی سەید برایم سەقزی، بەسەرهاتی فۆلکلۆری و بەسەرهات و چیرۆکی ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا