ترابزۆن سپۆر گواستنەوەی فابینیۆی ڕاگەیاند

مەبەست عەدنان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی بەردەوامە لە ئەنجامدانی گرێبەستە سەرنجڕاکێشەکان بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، لە نوێترین چالاکی یانەکەدا گرێبەستی لەگەڵ فابینیۆی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانەکانی لیڤەرپووڵ و ئیتیحاد ئەنجامدا.

یانە تورکییەکە، دوای ماوەیەک لە گفتوگۆکانی لەگەڵ یاریزانە 32 ساڵەکە گەیشتنە ڕێککەوتن و بەفەرمی گەیشتە تورکیا بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی و لە فڕۆکەخانە لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە پێشوازییەکەی نایاب و گەورەی لێکرا.

فابینیۆ جارێکی دیکە لەگەڵ محەممەد سەڵاح یەکدەگرێتەوە کە پێشتر لە لیڤەرپووڵ پێکەوە یارییان کردووە، وەک خۆی ئاماژەی پێکردووە یاریکردنی لەگەڵ سەڵاح هەلێکی نایابە و یاریزانێکی زۆر گرنگە، چونکە پێشتریش بۆ ماوەی پێنج ساڵ پێکەوە لە لیڤەرپووڵ یارییان کردووە و زۆر تایبەتە بەلایەوە.

ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی ترابزۆن سپۆر ڕایگەیاند، کە هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکات بۆ تاقیکردنەوەی ئەو ئەزمونە نوێیە.

مەبەست عەدنان

1 کاتژمێر پێش ئێستا