دەوڵەتى یاسا دەنگۆى یەکلابوونەوەى بەربژێرى وەزیرى ناوخۆ ڕەتدەکاتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕەتیدەکاتەوە هیچ ناوێک بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ یەکلاکرابێتەوە.
- ئەو ناوانەى باس دەکرێن بۆ بەربژێرى وەزیرى ناوخۆ، گوزارشت نین بەڵکو زانیاری نادرستن.
هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا، لەبارەى دەنگۆکانى یەکلابوونەوەى لیوا محەممەد سوڵتانى بۆ بەربژێرى پۆستى وەزارەتى ناوخۆ هاتە دەنگ و ڕەتیکردەوە هیچ ناوێک بۆ ئەو پۆستە یەکلاکرابێتەوە.
لێدوانی نووسینگەی نووری مالیکی
هیشام ڕیکابى بەڕێوەبەرى نووسینگەى نوورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا لە پۆستێکدا لە تۆڕى ئێکس ڕایگەیاند، ئەو ناوانەى باس دەکرێن بۆ بەربژێرى وەزیرى ناوخۆ، گوزارشت نین لە هەڵوێستێکى ڕاستەقینە، بەڵکو زانیارى نادروستن و تاوەکو ئێستا هیچ ناوێک بۆ وەرگرتنى پۆستەکە یەکلانەکراونەتەوە.
- هیچ ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک نییە بۆ دەستبەرداربوونیان لە پۆستى وەزارەتى ناوخۆ.
- هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا، رژدە لەسەر وەرگرتنى وەزارەتەکانى ناوخۆ و خوێندنى باڵا.
- ناوى بەربژێرەکانیشى بۆ هەردوو وەزارەتەکە داوەتە سەرۆکوەزیران بەو هیوایەى لە ڕۆژانى داهاتوودا لە ئەنجوومەنى نوێنەران متمانەیان پێبدرێت.
پێشتریش، ڕیکابى جەختیکردووەتەوە، هیچ ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک نییە بۆ دەستبەرداربوونیان لە پۆستى وەزارەتى ناوخۆ و ڕژدن لەسەر وەرگرتنى پۆستەکە.
ئەمڕۆ لە میدیاى عێراقیدا ناوى لیوا (محەممەد سوڵتانى)هێنرا وەک بەربژێرى هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا بۆ وەزیرى ناوخۆ، سوڵتانى پێشتر فەرماندەى پۆلیس بووە، بەر لەوەى بگوازرێتەوە بۆ دەستەى پشکنین و دواتر بۆ دادگاى هێزەکانى ناوخۆ.
ڕژدبوونی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەسەر دوو وەزارەت
هاوپەیمانیی دەوڵەتى یاسا، رژدە لەسەر وەرگرتنى وەزارەتەکانى ناوخۆ و خوێندنى باڵا، ناوى بەربژێرەکانیشى بۆ هەردوو وەزارەتەکە داوەتە سەرۆکوەزیران بەو هیوایەى لە ڕۆژانى داهاتوودا لە ئەنجوومەنى نوێنەران متمانەیان پێبدرێت و کابینەى حکومەت تەواو بکرێت.
کابینەى حکومەتى عێراق لە 14ـى ئایارى ڕابردوو لە کۆى 23 وەزارەت، متمانە بە 14 وەزیرى دراوە و هێشتا نۆ وەزارەت پڕنەکراونەتەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
نزار ئامێدی: بەم نزیکانە تەواوکردنی کابینەی حکومەت ڕادەگەیەنرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا