باوترین نیشانەکانی هەوکردنی مەمک

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی خانمێک هەوکردنی مەمکی هەیە
وێنەی خانمێک هەوکردنی مەمکی هەیە

د. دالیا تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، سەبارەت بە هەوکردنی مەمک، دەڵێت:  

  • هەوکردنی مەمک بریتییە لە هەوکردن و ئاوسانی شانەکانی مەمک
  • زۆربەی کات لە دایکانی شیردەردا (بەتایبەت لە چەند هەفتەی یەکەمی دوای منداڵبوون) ڕوودەدات
  •  دەکرێت هەوکردنی مەمک بەهۆی گیرانی بۆری شیرەوە ڕووبدات

باوترین نیشانەکانی هەوکردنی مەمک

  • سووربوونەوەی مەمک
  • گەرمداهاتنی مەمک
  • ئاوسانی بەشێکی مەمک
  • بوونی ئازار یان هەستکردن بە کزانەوە لە کاتی شیرپێدان یان دەستلێدان
  • دروستبوونی گرێ یان ڕەقبوونی بەشێکی مەمکەکە
  • تا
  • لەرز
  • بێهێزیی جەستە

ڕێنمایی و چارەسەرەکانی هەوکردنی مەمک

  • باشترین هەنگاو بەردەوامبوونی شیرپێدانە لە هەردوو مەمکەوە تاوەکو بە تەواوی خاڵی دەبنەوە، شیرەکە بۆ کۆرپە زیانبەخش نییە
  • دانانی پەڕۆی تەڕ بە ئاوی شلەتێن پێش شیرپێدان بۆ ئاسانکردنی هاتنەخوارەوەی شیر
  • سەردانی پزیشک و دەرمان: لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویست بە دژەبەکتریای گونجاو  و ئازارشکێن دەکات لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا