چارەنووسی باڵدی نادیارە و مانچێستەر یونایتد لەسەر هێڵە
ئەلیخاندرۆ باڵدی، بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی بەرشەلۆنە، یەکێکە لە دیارترین ئەو یاریزانانەی کە ئەگەری هەیە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت.
ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، سەرەڕای بەشداریکردنی ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵە لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، بەڵام دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی یارییەکەی بەرامبەر ئێڵچی، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەگەری ڕۆیشتنی لە یانەکە و لەئێستاشدا چەندین یانە ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
لە نێو ئەو یانانەشدا، مانچێستەر یونایتد دیارترین بەربژێرە، بەو پێیەی شەیتانە سوورەکان بەدوای بەرگریکارێکی باڵی چەپدا دەگەڕێن کە خاوەنی هەمان توانا و تایبەتمەندییەکانی یاریزانەکەی بەرشەلۆنە بێت، بەڵام وەک ئەوەی تۆڕی ئی ئێس پی ئێن ئاماژەی پێکردووە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە خواستن یاریزانەکە بگوازێتەوە نەک بە کڕینی یەکجاری، ئەوەش پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی بەرشەلۆنەیە کە بەلایەوە باشترە بە یەکجاری بیفرۆشێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا