چیرۆکی هاوڕێیەتی سەگ و مرۆڤەکان بەدرێژایی مێژوو
بەنزیکەی 30 هەزار ساڵە مرۆڤ سەگی ماڵی کردووە، یەکەم ماڵیکردنی سەگ لە ناوچەی سایبیریا بووە و بەڵگە شوێنەوارییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە شارستانییەتە دێرینەکان، سەگیان بۆ هاوەڵیکردن، پاراستن، شوانکاری و پاسەوانی بەکارهێناوە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی گۆڤاری نەیچەر، سەگەکان سەر بە دەستەبژێرێکی کەمی ئەو ئاژەڵانەن، کە ئامادەن بەرامبەر بە هیچ خەڵاتێک، لێبوردە و هاوکار بن.

وێنەی دیواریی "سەگە هەڵکۆڵدراوەکان"، کۆنترین هونەری دۆزراوەی تایبەت بەم ئاژەڵەیە، کە مێژووەکەی لەنێوان هەشت بۆ نۆ هەزار ساڵ لەمەوبەرە.

بەگوێرەی ئاماری "Dogster"، تاوەکو سەرەتای ئابی 2026، لە جیهاندا 900 ملیۆن سەگی ماڵی تۆمارکراون، تەنیا لە وڵاتی چین زیاتر لە 54 ملیۆن سەگی ماڵی بەخێودەکرێن.

گرانبەهاترین سەگی جیهان لە جۆری ماستیفی تبتیە، کە بە ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار فرۆشراوە.

بچوکترین سەگی جیهان درێژییەکەی تەنها 7.11 سانتیمە بە کێشی 450 گرامە و گەورەترین سەگیش درێژییەکەی زیاتر لە 251 سانتیم و کێشی زیاتر لە 155 کیلۆگرام بووە.

56 خولەک پێش ئێستا